وەزارەتی دارایی بڕیارێکی بۆ بەرژەوەندی گشتی دەرکرد

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی بۆ ئاسانکاری ئیشوکاری هاووڵاتییان و بەرژەوەندی گشتی دەرکرد.

بەپێی گشتاندنی ژمارە 4ی2023ی وەزارەتی دارایی کە کۆپییەکی بە (خۆر) گەیشتووە تێیدا سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان ئاگادار دەکاتەوە کە لە کاتی وەرگرتنی پارە رۆژانە لەلایەن خەزنەداری فەرمانگەکانەوە بەشێوەیە نەختینەیی (نقدی) بەبێ دیاریکردنی بڕەکەی، پارەی وەرگیراو بخرێتە ژمارە ئەژمێری دیاریکراو لە بانکی پەیوەندیدار بە زووترین کات.

ئەوەش خراوەتە روو کە لە کاتی پێدانی پارە تەنها بە (چەک) دەبێت و لەرێگەی بانکەوە خەرج دەکرێت، فەرمانگەکە ناتوانێت هیچ بڕە پارەیەک خەرج بکات.

هەروەها وەزارەتی دارایی لە بڕیارەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەم گشتاندنە لە رێککەوتی دەرچوونییەوە کاری پێ دەکرێت.

Back to top button