وەزارەتی پێشمەرگە : پەکەکە بەفیتی وڵاتانی هەرێمی هێرش دەکاتە سەر پێشمەرگە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە ڕادەگەیەنێت ڕێکخراوی تیرورستی پەکەکە بە فیتی وڵاتانی هەرێمی هێرش دەکاتە سەر پێشمەرگەی کوردستان بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان.

لیوا به‌كر فه‌قێ به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ڕای گەیاند ڕێکخراوی تیرورستی پەکەکە بەفیتی وڵاتانی هەرێمی هێرش دەکاتە سەر پێشمەرگە ، هەرەها دەشڵێت ” به‌داخه‌وه‌ په‌كه‌كه‌ پێویست بوو زیاتر كار و چالاكییه‌كان بخه‌نه‌ سه‌ر وڵاتی خۆیان و ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له‌ ھه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ھه‌یانه‌ بیپارێزن و ڕه‌چاوی بكه‌ن و له‌ به‌رچاوی بگرن ” ، لەبارەی ئامانجی هێرشەکانی تیرورستانی پەکەکە بۆسەر پێشمەرگە دەڵێت ” ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ ده‌یكات جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای ده‌ره‌كییه‌ و به‌فیتی وڵاتانی ھه‌رێمی ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن، ھێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ھێزی پێشمه‌رگه‌ و ده‌رفه‌تیان له‌وه‌ وه‌رگرتووه‌ كه‌ شه‌ڕی كورد له‌گه‌ڵ كورد حه‌رام كراوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ش سنووری خۆی ھه‌یه ” .
شەوی ١٣ لەسەر ١٤ی ئەم مانگە ڕێکخراوی تیرورستی پەکەکە هێرشی کردە سەر خاڵێکی پشکنینی پێشمەرگە و دواتر ڕوبەڕوبونەوە دروست بو ، لە ئەنجامی ڕوبەڕوبونەوەکەدا ئەفسەرێکی پێشمەرگە شەهید بو و دوو چەکداری پەکەکە کوژران و سێی تر بریندار کران ، کە بە پێی زانیاریەکانی (( خۆر )) بریندارەکان کەوتونەتە دەست پێشمەرگە.

Back to top button