وەزارەتی کارەبا: ئامادەکاریمان بۆ باران و لافاو كردووه‌

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەر‌ێمی کوردستان دەڵێت، تیمەکانیان ئامادەکارییان کردووە بۆ روودانی هەر  حاڵەتێکی نەخوازراو لەکاتی هاتنی شەپۆلە نوێیەکەی بارانبارین.

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، فەرمانگەکانی کارەبا، بەتایبەتی کارمەندانی تەکنیکی لە هۆبەکانی چاکسازی و خزمەتگوزاری لە ئامادەباشی تەواودان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر حاڵەتێکی ناکاو و چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکی کارەبا، کە لە ئەگەری باران و لافاو روودەدەن، بۆ ئەوەی بتوانن بە پێی خشتەی دیاریکراو، کارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بکەن.

وەزارەتی کارەبا  داواش لە کارمەندانی تەکنیکی وەزارەت دەکات ڕەچاوی ڕێوشوێنی سەلامەتی پیشەیی بکەن، هیواخوازیشە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان هاوکار بن لەگەڵ کارمەندەکانیان.

Back to top button