وەزارەتی کشتوکاڵ : بۆ وەرگرتنی تەواوی گەنمی جوتیاران پێویستە میکانیزم بگۆڕدرێت

بەڕێوبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی:  تا ئەو ڕێژەیەی دیارکراوە گەنم لە جووتیاران وەرنەگیرێت ناتوانن داوای وەرگرتنی ڕێژەی زیاتر بکەن، بۆیە پێویستە ئەو ڕێژەیە تەواو بێت ئەوکات داوا بکەن  گەنمی زیاتریان لێ وەربگیرێت.

بەڕێوبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دکتۆر زێدا محەمەد، ڕایگەیاند: سەرەتا لەگەڵ حکوومەتی عێراق رێککەوتین ئەمساڵ 375هەزار تەن گەنم لە جوتیاران وەربگیرێت، دواتر زیادکرا بۆ 500هەزار تەن، تا ئێستا نزیکەی 250هەزار تەن وەرگیراوە و بەردەوامین لەوەرگرتنی  گەنمی جووتیاران،بۆیە تا ئو ڕێژەیە وەرنەگیرێت ناتوانین داوای زیادکردنی بکەین.

دکتۆر زێدە محەمەد گوتیشی: بەپێی ئە ئالیەتەی وەزارەتی بازرگانی خۆمان داناوە هەموو گەنم لە جوتیاران وەرناگیرێت، ڕێژەی وەرگرتنەکە بەسەریاندا دابەش کراوە، هەر جوتیارێک ڕێژەیەکی لێ وەردەگیرێت، بۆیە پێویستە سەرەتا ئەوەی بڕیاری لەسەر دراوە وەربگرین، ئەوکات ئەوەی دەمێنێتەوە لەگەڵ بەغدا گفتووگۆ بکەین، چونکە تا ئەو ڕێژەیە وەرنەگیرێت نازانین بەرهەمی گەنمی ئەمساڵمان چەندە، بۆیە کێشە لە میکانیزمی وەرگرتنی گەنم هەیە و پێویستە میگانیزمەکە بەجۆرێک بێت هەموو گەنمی جوتیاران وەربگیرێت .

Back to top button