وەزیری شارەوانی : ئاوی ئیفراز دەگەیەنینە ئەو گەرەکانەی کە پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستن

گۆڤەند سەرکەش- خۆر
وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار بەداتا و زانیاری ورد باس لە کارەکانی کابینەی نۆیەم دەکات کە لەماوەی یەک ساڵەی تەمەنیدا گۆڕانکاری بەرچاو کراوە لە کەرت ئاودا.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار لەبارەی کەرتی ئاو لە هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، حکوومەت توانی لەماوەی ئەو یەک ساڵەی تەمەنیدا گۆڕانکاری گەورە بکات لە ڕووی خزمەتگوزاری و گەیاندنی بۆڕی ئاو و چارەسەرکردنی کێشەی چەند ساڵەی کەم ئاوی.
لەم بارەیەوە دەڵێت ”حکومەت ڕۆژانە بڕی ( ٨٤٠) ملیۆن دینار خەرج دەکات بۆ بەرهەم هێنانی ئاو، کە( ١٣٦ ) پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ئاوی پاک هەن لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کە ئێستا گشتیان کار دەکەن و کێشەکانیان چارەسەر کراون، سەرەڕای وشکەساڵی و کەمی ئاوی شیرین لە سەرتاسەری جیهان، هەرێمی کوردستان کێشەی کەم ئاویی نەبووە بە بەراورد بەساڵانی ڕابردوو، تەنها لەچەند گەڕەکێکی کەم نەبێت لە شاری هەولێڕ کە ئەوانیش پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستن لە شاری هەولێر کە حکوومەت لەپلانیدایە تۆڕی ئاوی ئیفراز بگەیەنێتە ئەو گەڕەکانەش“.
Back to top button