وەزیرەکانی پێشووی کارەبا لەسەر گەندەڵی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن و بەرهەم ساڵحیش تێوەگلاوە

”٦٢ ملیار دۆلار لەو کەرتە خەرج کراوە و کارەبا نیە“

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

پەرلەمانی عێڕاق بانگهێشتی وەزیرەکانی پێشووتری کارەبا دەکەن لەسەر بوونی گەندەڵی لەو کەرتە، بەرهەم ساڵح)یش تێوەگلاوە .

دوای ئەوەی بەڕێوەبەرێکی گشتی پێشووی وەزارەتی کارەبای عێڕاق لەڕێگەیی کورتە ڤیدیویەکەوە چەند زانیاریەکی لەسەر گەندەڵیەکانی بەرهەم ساڵح ئاشکرا کرد، کە دەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا لە شەقامی عێڕاقی دا، پەرلەمانی عێڕاق لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێنا لەسەر پرسی گەندەڵی لە وەزارەتی کارەبای عێڕاق، لە درێژەی بەدواداچوونەکانیدا ، لێژنەکە بانگهێشتی وەزیرەکانی پێشووی کارەبای عێڕاق دەکات بەمەستی لێ پرسینەوە لێیان.

سەرچاوەیەک بە (( خۆر )) ی ڕاگەیاند بەرهەم ساڵح، شڵەژاوە و کاردەکات لەسەر بێ بەریکردنی وەزیرانی کارەبا بۆ ئەوەی خۆی دەربازی بێت لە لێپرسینەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ڕێبوار کەریم مەحمود پەرلەمانتاری نزیک لەخۆی ڕاسپاردوە بۆ شێواندنی ڕاستیەکان، هەروەها هەوڵی داوە بابەتەکەی خۆی کە (٧٠٠) ملیۆن دۆلارە لەناو کاری لێژنەکەدا بسڕێتەوە .

جێی باسە، بۆ باشبوونی رەوشی کارەبای عێراق لە حکوومەتەکانی رابردووەوە تاوەکو ئێستا ٦٢ ملیار دۆلار کە دەکاتە نزیکەی بودجەی تەواوی ٦ ساڵی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی ١٧٪ی بودجەی عێراق لەو کەرتە خەرج کراوە، بەڵام خەڵک لە شەو رۆژێکدا لە عێراق دوو سەعات کارەبای نیشتمانی نیە.

Back to top button