وەكو یەكەمین سەرۆك لە مێژوودا بایدن دانینا بە جینۆسایدناساندنی ئەرمەنیەكان

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا وەکو یەکەمین سەرۆک لە مێژووی ئەمریکادا کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانی بە جینۆساید ناساند. 

 

رۆژی 22-04-2021، 100 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا نامەیەکیان بۆ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا نارد و داوایان لێکرد وەکو سەرۆکی ئەمریکا و یەکەمین سەرۆکیش لە مێژوودا بە فەرمی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان بە جینۆساید بناسێنێت.

 

ئەمڕۆ 106 ساڵ بەسەر “جینۆسایدی” ئەرمەنەکان لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە تێپەڕدەبێت. پرۆسەی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان لە ساڵی 1915 تاوەکو 1923 لەلایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ئەنجامدرا و تێیدا یەک ملیۆن و نیو ئەرمەنی کوژران.

Back to top button