وەلامێك بۆ بێستون سابوراوەیی

وەلامێك بۆ بێستون سابوراوەیی

هاوار عبدولفتاح

زۆرینەی خەلك شاهێدە بەرێز سەرۆکی حکومەت چی کردوە ،پێویست بەو قسە بێ مانایانە نەبوو کە وروژاندت، لە یەکێك لە کەنالەکان بە بەژداری بێستون سابوراوەیی کۆمەلێك تەشهیر و قسەی بێ مانا دەرهەق بە سەرۆکی حکومەت کرا ، کردنیان بە مەوزوعی بێ مانا ، بە پێویستم زانی راستیەکان بخەمە بەر چاوی خوێنەران،هەرکاتێك دەستەلاتی کوردی بەرفراوان و پێشڕەوی لە زانست و بەشەکانی تر دا هەبوبێ نەیاری ناوەخۆ زۆر بوە ئەمە مێژووە،!ئێمە لە چەند سالی ڕابردوو بینیمان چەندە بەرەو پێش چووین هەر ئەم گەشە سەندنە و بەرفراوانیە وای لە ئێوە کرد دەست بخەنە گەردەنی ئەو کیانە،هەمیشە گوتومە فرەلایەنی وا دەکات تا ناحەزەکانت رقت لێ هەلگرن وهەول بدەن لایەنە ڕەشەکانت نیشانی خەلك بدەن و لایەنە گەشەو چاکسازییەکانی ئەم حکومەتە بشارنەوە و پەردەپۆشی بکەن ، لە چاكسازییەکانی بەرێز سەرۆکی حکومەت ئێوەی یەکێتی کەوتنە دژایەتی و دەست بردن بۆ بابەتی ئەمنی و بردنی داهاتی سلێمانی و دەروازە سنورییەکان دەست بەسەرداگرتنی تەواوی داهاتی لە لایەن سەرانی یەکێتی، ئەوە سەرۆکی حکومەت نیە دەستی بردبێ بۆ داهاتی زۆنی ملەوەن،ئەوە ئێوەن تەنانەت دەست بۆ خوێنی خەلك دەبەن ،ئەوە سەرۆکی حکومەت نیە خیانەتی نیشتیمانی کربێ و کەرکوك و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم هەرزان فرۆش کردبێ، ئەوە ئێوەن سەدا ٥١ خاکی کوردستانتان دایە دەست حەشدی شەعبی ،هەرزان فرۆشتان کرد، پێم وایە پێویست بە بەلگە ناکات بافل خۆی لە سەر خۆی شاهێدە بە واژووی ئەندامانی سەرکردایەتی، خاکی کوردستانتان هەرزان فرۆش کرد، خوێنەری بەڕێز، هەر تاکێکمان درك بەوە دەکەین دەستەلاتی سەرۆکی حکومەت سنور دارە، شتەکان ڕوون ئاشکران، جەنابیان ناتوانێ وەك هەولێر تەحەکوم بە سلێمانی بکات،یەکێتی بەرپرسیارە لەم بابەتە ، ئەوان خۆیان حکومەتن هەرچی بیانەوێ دەیکەن، بۆیە کاك بێستون دەتوانی ئەو گلەیی و گازندانە لای بافل بکەی،بەڕاستی قسەکانت نەك پەیوەندی بەسەرۆکی حکومەتەوە نیە ئەسلەن هەموو شتێك لە مەڕ خۆتانەوەیە، خۆتان هەموو شتێك دەزانن،کێشە گەورەکە ئەمنیە تەنانەت ئەوانەی داواکارن لە لایەن دادگای گشتیەوە ، تەسلیم بە حەق ناکرێن ، کۆل نەدان بۆ بە نەتەوە بونێکی ڕاستە قینە وەدەست خستنی دەولەتێکی سەربە خۆ لە عەقیدە و بیر و باوەڕی بارزانییە،خەمی گەورە ئەوەیە کاتێك تەپلی سەرکەوتن لێ درا ئێوە بەشێکن لەو سەرکەوتنە

Back to top button