وەڵامی پرسیارێک، لەبارەی ئــــــارین مــــەسرور بـــارزانــی

زیاتر لە ١٠ ساڵە ئاشنایەتیم لەگەڵ ئارین مەسرور بارزانیدا ھەیە، ئەو گەنجە شیرینە، بەحەق ھەڵگری سیفات و ئاکارە بەرزەکانی جەنابی سەرۆک و جەنابی براگەورەیە.

🔺گەنجێکە ئاستی تێگەیشتن و پێگەیشتنی چەند ساڵێک لە پێش تەمەنیەوەیەتی، ئەوەش لە خۆڕانییە، ھەمیشە بەدوای فێربوونەوەیەوە، خۆی بۆ ماندوو دەکات و ھەوڵی جددی بۆ دەدات!

🔺تەنھا بەخوێندەوەیەکی سادە، بۆ حەز و خولیاکانی ڕۆژانەی ڕەنگە بەشێکی باشی کەسایەتی ئەوت بۆ دەرکەوێ،(قوتابییەکی زیرەکی زانکۆی ئەمریکی دھۆکە،زمانزان وخوێندەوار و بەفەرھەنگ، ژینگە دۆست و وەرزشوانە، خولیای ئەسپسواری و وێنەگرتن و کاری خێرخوازی دەکات، زۆربەی کاتەکانی پشووی لەچیا و دەشت و مێرگەکانی کوردستان بەسەردەبات و خوانی سادە و چا و قاوە بۆخۆی و ھاوڕێکانی ئامادە دەکات.، گەنجێکی نزیک لەخوای گەورە و مولتەزیمی ئایین و بەھا گەورە کۆمەڵایەتییەکانە).

🔺حەزی بەپاڵشتی و دەستگرتنی گەنجانە، بەسادەیی و پێش ئاگادرکردنەوەی پێشوەختە، خۆیی و ھاوڕێکانی جار نا جارێک سەردانی ئەو پڕۆژە و کار و بزنسە بچوکانە دەکەن کە خاوەنەکانیان گەنجن و بەدەست و بازووی خۆیان ھەوڵی پێگەیاندنی خۆیان دەدەن، لەو کارەش مەبەستی خۆی ھەیە، دەیەوێت بەو سەردان و پاڵپشتیەی بەناڕاستەوخۆ خەڵکی تریش ھانبدات تا سەردانیان بکەن و ھەوڵ دەدات پاڵپشتی فراوانیان بۆ دەستخات..!

🔺کەسێکی کۆمەڵایەتی و سادەیە، ھەمیشە حەزی لە نزیکییە لەخەڵک،نەک خۆی دووربگرێت، زۆرێک لەو گەنجانەی بەدیداری گەیشتوون خۆی بەدوایان دەنێرێت نەک وەڵامیان نەداتەوە، لەبۆنە و مەراسیمە قەرەباڵغەکاندا ھەمیشە لەگەڵ ئەوکەسانەی دەیپارێزن ناکۆکە، ئەو بەپێچەوانەوەی پاسەوانەکانی کەدەیانەوێت بەباشترین شێوە بیپارێزن، دەیەوێت لەھەموو خەلکێک نزیک بێتەوە و ھیچ بەربەستێک لەنێوانیان نەمێنێ.!

ئەوانەی سەرەوە بەشێک بوون لە کۆمەڵێک ڕاستی و دوور لە موبالەغە، لەچەند ساڵی ناسینیم بۆم دەرکەوتووە، شایەتیەکە بۆ وویژدانمی دەدەم، ئەوکەسانەی لە نزیکەوەش بە خزمەتی گەیشتوون و لەنزیکەوە بینیویانە، پشت ڕاستی قسەکانم دەکەن.

ئەوەی باسم کرد، ئارین مەسرور مەسعود بارزانی بوو، ڕەنگە ئەو نوسینە وەڵامی بەشێک لەو پرسیارانەتانی دابێتەوە، کە ئاخۆ بۆچی؟ئەو گەنجە جوامێرە لەناو خەڵک و چینی گەنجان وەھا خۆشەویستە؟

محەمەد شکاک

پەڕە فەرمییەکانی ئارین بارزانی

Facebook: https://www.facebook.com/Areen.Barzani
Instagram: https://instagram.com/amb
Snapchat: https://www.snapchat.com/add/areen-mb
TikTok: https://www.tiktok.com/@amb

Back to top button