وەڵامێکی توندی لاهور جەنگی دەدرێتەوە و چەند مەلەفێک هەڵدەدرێنەوە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

 

لەسەر قسەکانی لاهور جەنگی لە هەولێر، وەڵامێکی توندی دەدرێتەوە و چەند دۆسیەیەک هەڵدەدرێتەوە

 

ئەحمەد کانی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی لقی ٢ ی هەولێر لەئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی ” جەنابی لاهور لە جیاتی تەنگەنەفەسی و دەنگهەڵبڕین و ڕەزاگرانی و باسکردنی هەولێر و دهۆک و زاخۆ بۆناچی چارەسەری دەردی خۆتان بکەن ناو ماڵتان چاک بکەن ” ، هەروەها سەبارەت بە خزمەتکردن نوسیویەتی ” لەو بیست و چەند ساڵەدا چیتان کردوە بۆ دەڤەری سلێمانی جگە لە تاڵان و سەرانە وەرگرتن و مەحروم کردنی خەڵک تاوەکو بێی باسی هەولێر و دهۆک و زاخۆ بکەی ؟ ” ، هەروەها سەبارەت بە تاوانەکانی یەکێتی  دەڵێت ” جیتان بۆ زاخۆ کردوە غەیری تەقینەوە و تیرۆر  و کوشتنی خەڵکی بێ گوناهی ئەم شارە ؟ زاخۆییەکان چاویان ئەو دەست سورانە دەردێنن ئەگەر بێن خێمەی شومیان لە شارەکەیاندا هەڵبدەن . دهۆکی دەلال گەرووی هەر خاک فرۆشێک هەڵدەدڕێنی ئەگەر چاوی تەماح و تاڵانی تێ ببڕێ ” .

 

سەبارەت بەو شوێنانەی کە لەژێر دەستی یەكێتیدان و خزمەتکردنیان لەلایەن ئەو حیزبە ، باسی هەولێر دەکات و دەڵێت ” کە هەولێر لەژێر دەستی ئێوەدابو چیتان بۆ هەولێر و هەولێریەکان کرد؟ خۆ هەمومان بەبیرمان دێت خەڵک لە سەروماڵی خۆی دڵنیانەبو . لەبەر دزی و تاڵانیەکانتان خەڵک سەیارەی دەبردە سەر بانەکان بۆ ئەوەی لێیان نەدزن و کەس نەی دەوێرا کاسبی بکات نەوەک تاڵانچیەکانتان سەرانەیان لێ بستینن و سامانیان بدزن ” .

هەروەها باس لە کارەکانی یەکێتی دەکات و دەڵێت ” هەولێر چەقی چاڵاکیتان بو ، بۆیە لە ڕفاندن و تیرۆرکردنی خەڵکی نیشتیمان پەروەر و زانا و پیاوی باشی ئەم وڵاتە دەستتان نەپاراست کەلە هەولێر بون خەڵکی خاوەن فکر و ئەکادیمی و زانای وەک موحەمەد باجەلان و د.موحەمەد قەرەداغی و سوڵاح هەورامیتان تیرۆر کرد . خەڵکی نیشتیمان پەروەری وەک نەقیب کەمال و میحیەدین رەحیم و شوان عوسمان بەزاز و عەونی شاکر و … دەیانی ترتان تیرۆر کرد و ڕفاند و ژیان و ئۆقرەییتان لە هولێر ستاند .. بەچ ڕویەک دێن و ئاسمانی شار تاریک بکەن ؟ ” .

Back to top button