وەڵامێک بۆ مونیرە عەلی عەبدولعەزیز

((خۆر))

مونیرە عەلی عەبدولعەزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕیکۆمەڵایەتی فەیسبوک،  پۆستێکی نەشیاوی، بە ھەڵچونێکی دەروونی نا سروشتی و، دوور لە بنەمای رەوشتینووسین لە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان نووسیوە، کە پێدەچێ دەمێک بێت راھێنانی بۆ کردبێ، تا بەو فکر وئاراستە پۆپۆلیستیە زمانی بگەڕێت!

ئێمە لە وەڵامدا دەڵێین:

لە ململانێی سیاسی و کەشی ئازادی ھەرێمی کودستاندا زۆرێک لە پەرلەمانتار و کادیر و سەرکردەی ھێز ولایەنە سیاسییەکان بە ھەندێ لێدوان و دەربڕینیان ھەستی ئێمە و خەڵک و تەنانەت جەماوەرەکەی خۆشیانئازارداوە، بەڵام ناکرێت ھەموو ئەوانە لەسەر خودی حزبەکان حیساب بکرێن و بکرێنە دەرفەت بۆ دنەدانی رق وپشێوی! برایانمان لە بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان باش لەم راستیەدەگەن بەتایبەتی کە پەیوەندیی دێرین و لەمێژینەی نێوان پارتیمان و بزووتنەوە پەیوەندیەکی جێگیر و رێزلێگیراوە.

بە حوکمی ئەو رابردوو و پەیوەندیەی نێوانمان، ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان واینابینین کە نووسینەکەیمونیرە عەلی عبدولعەزیز ھەڵوێستی فەرمیی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بێت، وەلێ بەداخەوە ناوبراو کەئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکەیە بەبێ رەچاوکردنی ئەو پەیوەندیە مێژووییە و پەرێزی پڕ شانازی پارتی،لە ئاستێکی نزمی دەربڕین و بە زمانێکی زبر و ناتەندروست و پێچەوانەی عورفی دەربڕینی سیاسی و بنەماکانیئاینی پیرۆزی ئیسلامیش، بابەتێک دەکاتە دەرفەت بۆ لەکەدارکردنی پارتیمان! ئەمە لە کاتێکدا کە لای خەڵکیکوردستان و یار و نەیار و خودی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستانیش زانراوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان لەرابردوو تا ئێستا بەگرتنەبەری رێباز و راستەڕێیەکی دروستی خەبات و تێکۆشان، پارێزەری کولتووری جوانیکوردەواری و رێزگرتنە لە بیروباوەڕە ئاینی و ئایدۆلۆژیە جیاوازەکان و، ھەروەھا ھاندەری پێکەوەژیان و زامنیئاشتی و ئارامی کوردستانیشە.

مێژوو رابردویەکی نەگۆڕە، جگە لە توێژینەوە و بەڵگەی دانپێدانراوی زانستی و لۆژیکی، ھیچ رێگایەکی دیکە نیەبۆ جوانکردن یاخود ناشرینکردنی ئەو زەمەن و رابردوە، بۆیە لە جیاتی تەشھیر و لەکەدارکردن باشترە خاتوومونیرە و ھاوشێوەکانی لە سەرنج و رەتکردنەوە و وڵامی وتە و دەربڕینی ھەر کەس و لایەنێک پەنا بۆ شێواز ورێگای دروست و باوەڕھێنەر ببەن و بەلایەنی کەمەوە لە ئاکاری ئیمانداری دەرنەچن، چونکە بەپێچەوانەوە ئەو زمانو ئاراستە خراپە خزمەت بە پێکەوەیی و ئارامی و رەوشی ئێستای کوردستان ناکات.

Back to top button