١٠ سوودی خواردنی رێواس بزانە

رێواس رووەکە بەهارییەکان کە خۆرسکە و جگە لە تامەن خۆشەکەی چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی هەیە.

دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراك ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی خواردنی رێواس کردوە کە بریتین لەمانە:

۱ . که‌م کردنه‌وه‌ و نه‌هێشتنی ئازاری گه‌دده‌ و ڕیخۆڵه‌ و دڵه‌ کزێ.

۲ . ڕێگری کردن له‌ زوو پیر بوونی پێست و که‌م کردنه‌وه‌ی زیبکه‌.

۳ . یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره‌ له‌ خوێن دا له‌ ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه‌.

٤ . پاراستنی ته‌ندروستی جگه‌ر و دڵ و توانای بینین.

٥ . یارمه‌تی که‌مکردنه‌وه‌ی ئازاری جومگه‌ و ئێسقان ده‌دات.

٦ . ڕێگری کردن له‌ کلۆر بوونی ددان و به‌هێزکردنی ددانه‌کان.

۷ . به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ.

۸ . که‌مکردنه‌وه‌ی سک چوون و ته‌هیجی کۆڵۆن.

۹ . نه‌هێشتنی هیلاکی و شه‌که‌تی به‌رده‌وام.

۱۰ . یارمه‌تی که‌م کردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ نه‌فسی و هه‌وکردنی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ دەدات.

Back to top button