١٦ی ئۆکتۆبه‌ر، ئه‌و ڕۆژه‌ی خیانه‌ت وه‌ک باران به‌سه‌رمان داباری

له‌ ١٦ی ئۆکتۆبه‌ر پێكدادانی ئەقڵییەتە نەزۆكەكان لەلایه‌ن گروپێک تۆختربۆوه‌، بۆیە مافی هەر تاكێكی كوردە پرسیار بكات كە ئەم چەشنە لەسیاسەتی خیانەتكردنی تاقمێک.
بۆ چی، بۆ كێ‌ و بەرەو كوێیە؟

ئەگەر ئامانجی سیاسەت بەلای ئەوانەوە خۆفرۆشی نییەو كۆمەڵگەیە، ئەوە كۆمەڵگە كەرامەت و غیرەتی هەیە، واتە وەك ئەوان بێ كەرامەت و بێ غیرەت نییە و نابێ، ئەگەریش رەفاهیەتی كۆمەڵگەیە، ئەوە كۆمەڵگە دووركەوتنەوە لە نەهامەتییەكان‌ و نزیكبوونەوە لەخۆشییەكانی مەبەستە، نەوەك داگیركاری و ستەم و بێگانه‌ په‌رستی …؟!!

بێشک (خیانەت ) دواین پلەی نائەخلاقیە، ئیتر لە دوای داستانی سیحێلا و پردێ و محمودیه‌و مه‌خمور بۆ خۆفرۆشان مەعلوم بوو كە هیچ ئیردایەكی خۆسه‌پێن بوونی نیە بتوانێ بە زۆرە ملێ و ملهوری تاقمێكی هەرزەكار ناسنامەی كوردستانیەتی كەركوک بسڕێتەوە ، ئیدی پێشمەرگە و خه‌ڵکی کوردستان ئامادە نین سەر بۆ هیچ هێزێك بچەمەێنن، ته‌نها ئه‌و مرۆڤه‌ موتووربه‌کراوه‌نه‌ی په‌روه‌رده‌ی خیانه‌ت نه‌بێ که‌، هه‌رده‌م ئاماده‌ی خۆفرۆشی و خیانه‌ت و خۆ چه‌ماندنن.
به‌نه‌فره‌ت بێ ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌ خیانه‌ت وه‌ک باران به‌سه‌رمان داباری و فوو له‌ چرای هیوای گه‌لێک کرا، ڕوو ڕه‌شی هه‌میشه‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌رو بکه‌رانی خیانه‌ت….

Back to top button