پارتی و یەكێتی و گۆڕان کۆدەبنەوە…باس لە (پەکەکە)ش دەکەن

((خۆر))-

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی یەكێتی و گۆڕان گەیشتنە بارەگای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر و كۆبوونەوەی سێقۆڵییان لەگەڵ پارتی دەستپێكرد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە) شاندی گۆڕان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە جیا گەیشتنە بارەگای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە پێشوازییان لێكرا.
دواتر كۆبوونەوەی سێ قۆڵی “پارتی، یەكێتی و گۆڕان” دەستیپێكرد و  بەپێی زانیاریەکانی ((خۆر)) چاوەڕواندەكرێت بڕیار لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و ئەو دۆخەی لە سلێمانی دروست بووە بە دەستی پەکەکە بدرێت.
شاندی یەكێتی لەلایەن بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی و شاندی بزوتنەوەی گۆڕانیش لەلایەن عومەری سەید عەلی رێكخەری بزوتنەوەكە و شاندی پارتی-یش لەلایەن هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبەكەوە سەرۆكایەتی دەكرێن.

Back to top button