پارتی کۆنگرە دەبەستێت

((خۆر))- 

پارتی دیموکراتی کوردستان وابڕیارە لە سەرەتاکانی ساڵی داهاتوو کۆنگرە ببەستێت.

كاكەمین نەجاڕ ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە، پارتی ئامادەكاریی تەواوی كردووە بۆ ئەنجامدانی كۆنگرە، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، نەیانتوانیوە ئەمساڵ لە كاتی خۆیدا كۆنگرە بكەن.
بەرپرسەكەی پارتی دوپاتیكردووەتەوە، لیژنەی ئامادەكاریی كۆنگرەكە هەنگاوی زۆری بڕیوە بۆ ئەنجامدانی كۆنگرە و بڕیارە ساڵی داهاتوو سازبكرێت، دەڵێت، بێگومان كۆنگرەكە لە مانگەكانی سەرەتای ساڵی نوێدا دەبێت.

Back to top button