پارێزەرانی شكستخواردوو بە سپۆنسەریی میدیای خۆفرۆشان تاكتیكێكی نوێ تاقی دەكەنەوە

ماوەیەكە بەشێك لەو پارێزەرانەی كە لە نێو دادگادا و لە بەردەم دادوەردا بە فاشیلترین و نەزانترین پارێزەر ناسراون و ناتوانن كەیسە بچووكەكانیش تەنانەت كەیسەكانی سەرپێچیی هاتوچۆش لە بەرژەوەندیی بریكاردارەكانیان یەكلا بكەنەوە، تاكتیكێكی نوێ بۆ فشاركردن لە دادگا و دادوەران دەگرنە بەر، ئەویش بەهۆی ئەوەی میدیای تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەر پشتیوانی لە هەموو كەسێكی ئاست نزم و فاشیل و دۆڕاوی وەكوو نیو سەرۆكەكەیان دەكەن، بۆ هەر كەیسێك كە لە نێو دادگادا لێی دەدۆڕێن، ئەوان لەبەردەم دادگادا پرێس كۆنفرانس ساز دەكەن و درۆ و دەلەسە لەسەر ئەو كەیسانە دەكەن كە هێشتا لە دادگا یەكلا نەبۆتەوە بە مەبەستی جووڵاندنی رای گشتی و لەو ڕێگەیەشەوە فشاركردن لە دادوەران.

ئەم پارێزەرانە باش دەزانن هێندە عەقڵ و زیرەكییان نییە باوەڕ بە دادوەران بێنن، بۆیە لە ڕێی میدیایەكی چەواشەكاری وەك میدیاكەی نیو سەرۆك و میدیای باڵ و كلك و گوێیەكانی یەكێتییەوە دەهۆڵی درۆ لەسەر كەیسەكان دەكوتن و لە رێی فشارەوە دەیانەوێ كاریگەری لەسەر دادوەران دروست بكەن!

لە كاتێكدا دادوەر بەپێی یاسا كار دەكات و بیر و باوەڕیشی هەر بەپێی یاسا و بەڵگەی یاسایی دەبێت دروست ببێت نەك بەهۆی فشاری شەقام.

Back to top button