خانەوادەی پارێزەرەکەی سەددام دەهێنرێتە سلێمانی و کەسوکاری ئەنفالكراوان نیگەرانن

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

پارێزەرەکەی سەددام لەلایەن باڵی خیانەت کارەوە دەهێنرێتە سلێمانی و کەسوکاری ئەنفالكراون لە تەواوی کوردستان نیگەرانن و داوا دەکەن ڕێگەی پێ نەدرێت.

کەسوکاری ئەنفالكراوان لە باشوری کوردستان نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن سەبارەت بە دەنگۆی هێنانی خانەوادەی ( بەدیع عارف ) پارێزەرەکەی سەددام بۆ سلێمانی لەلایەن باڵی خیانەتکارەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتون لەسەر فەرمانی ( لاهور جەنگی ) نیوە سەرۆکی یەکێتی ، خانەوادەی بەدیع عارف پارێزەرەکەی سەددام ڕێگەی پێدراوە بێتە سلێمانی و خانو بکڕێت بەمەستی ژیان بەسەر بردن لەو شارە ، بۆیە کەس و کاری ئەنفال ئەم کارەی لاهور جەنگی بە سوکایەتیکردن بە گیانی ئەنفالكراوان دەزانن و داوا لە هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێمی کوردستان دەکەن نەهێڵن ئەو سوکایەتیە بە گیانی ئەنفال بکرێت .

پێشتریش ئەو فڕۆکەوانەی کە هەڵەبجەی بۆردومان کردبوو لەلایەن یەکێتیەوە ئازاد کرا ، هەروەها ماوەیەک بەر لەئێستا لە سەفقەیەکی گوماناویدا لاهور جەنگی ( ١٧٠ ) دیلی داعشی تەسلیم بە هۆزە عەرەبەکان کردەوە ئەوانەی کە ئێستا تەعریبی کەرکوک دەکەن ، ڕۆشنبیران و نوسەرەکان پێیان وایە لاهور جەنگی سوکایەتی بەخوێنی شەهیدان و ئەنفالكراوان. دەكات.

Back to top button