پارەى گه‌نمی جوتیارانى دهۆك گه‌یشت !

نازم محەمەد عەلی، بەڕێوبەری بەڕێوبەراتی بازرگانی دانه‌وێڵه‌ لە پارێزگای دهۆك بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەو 85 ملیار دینارەی کە پێشدوو هەفتە حکۆمەتی عێراق رازەمەندی لەسەر خەرجکردنی دابوو، گەییشتە بانکەکانی دهۆك و لە چەند کاتژمێری داهاتۆدا بەسەر جوتیاراندادابەشدەکرێت.

بەڕێوبەری بەڕێوبەراتی بازرگانی دانه‌وێڵه‌ لە پارێزگای دهۆك پێشتر راگەیاندبوو، حکومەتی عێراق بڕی 85 ملیار و 395 ملیۆن دینار، پارەیگەنمی جوتیارانی پارێزگاکەی خەرجکردووە و بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی بەغدایان کردبوو، ئێستاش پارەکە گەیشتووه‌تە پارێزگاکە.

هه‌روه‌ها راشیگەیاندبوو، پارەکە هی ساڵانی 2014، 2015 و 2016ـیه‌ و هی جوتیارانی هەرسێ سایلۆی دهۆك، زاخۆ، شێخان و بنکەیرووڤیایە.

حکومەتی عێراق قه‌رزی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی لایه‌ و هێشتا پارەی گه‌نمی ساڵانی 2014، 2015 و 2016ـیان له‌لا ماوه‌ته‌وه‌.

بە وەرگرتنی ئەم بڕە پارەیەش هێشتا جوتیارانی پارێزگای دهۆك نزیکەی 92 ملیار دیناریان ده‌مینێت، کە 12 ملیار هی ساڵی 2014 و 45 ملیار هی ساڵی 2015 و 35 ملیاریش هی ساڵی 2016ـیه‌.

Back to top button