پالاوگەیەکی نەوتی لە ڕۆژئاوای کوردستان دروست دەکرێت

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

بەمەبستی برەودان بە نەوتی ڕۆژئاوای کوردستان، بڕیارە پاڵاوگەیەکی گەورەی نەوتی لە ڕۆژئاوا دروست بکرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتون دوای ئەوەی ئەمریکا لەڕێگەی کۆمپانیای ( دەلتا کرێسینیت ئێنێرجی ) گرێبەستێکی نەوتی لەگەڵ حکومەتی خۆجێی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەست ، ئێستا کار دەکرێت بۆ دروستکردنی پاڵاوگەیەکی گەورەی نەوتی بەمەبەستی سوود گەیاندن بە ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان و بەهێز کردنی تواناکانی لەڕووی وزەوە .

چاودێرانی ڕەوشی سوریا ڕادەگەیەنن بە واژوو کردنی گرێبەستەکە ڕۆژئاوای کوردستان پێی نایە قۆناغێکی تری سیاسیەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ، ئەوەش بە هەوڵی ئەمریکا و سەرکردایەتی کورد لە هەرێمی کوردستان بووە.

Back to top button