پرخە پرخ نیشانەی چییە ؟

بەپێی دوایین توێژینەوەكان، كە لە بڵاوكراوەكانی پزیشكی Everyday Health بڵاو بووەتەوە، بۆ پزیشكان ئاشكرا بووە، ئەو كەسانەی پێشینەی پرخەپرخیان لە كاتی خەودا هەیە، بەراورد بە كەسانی دیكە، زیاتر تووشی نەخۆشییەكانی دڵ و دەمار دەبن.

هەروەها پسپۆران ئاشكراشی دەكەن، ئەم كەسانە ئەگەری هەیە لە قۆناغی بەساڵاچووییدا تووشی زەهایمەر، واتە فەرامۆشی ببن.

جێی باسە، ئەو كەسانەی كێشەی بۆڕیی هەناسەیان هەیە، لە كاتی خەودا زیاتر خۆی پیشان دەدات و وەكوو پێویست ئۆكسیجێن بە مێشكیان ناگات.

 

Back to top button