پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی سلێمانی و کوردستان و پێشمه‌رگه‌ی تێكۆشه‌رى شۆڕشى ئه‌یلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو خدر محه‌مه‌دئه‌مین ئاغا دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.

خوالێخۆشبوو لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و دڵسۆزی کوردستان و برای شەهیدانی قارەمان فەتتاح ئاغا و عەبدوڵلا ئاغا و د.ڕزگار ئاغا بوو.

خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به‌ بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامىیش به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

مەسرور بارزانى
سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان

Back to top button