پرۆسەی بایۆمەتری تا مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت

بەرپرسی ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە دهۆک گوتی: پرۆسەی بایۆمەتری دەنگدەران بەشێوەیەکی زۆر باش بەڕێوەدەچێت و تا 11ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت، داواکارین ئەو هاووڵاتییانەی ناویان تۆمار نەکردووە بە ئاوارەکانیشەوە بێن ناویان تۆمار بکەن .

خالد عەباس ، بەرپرسی ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە دهۆک ،ڕایگەیاند: پرۆسەی بایۆمەتری زۆر باش بەڕێوەدەچێت هەم هی خەڵک هەم هی ئاوارەکان، ڕێژەکە گەیشتووەتە 76% و ڕۆژانە بایۆمەتری بۆ نزیکەی هەزار کەس دەکرێت، جگە لە ئاوارەکان کە ڕۆژانە نزیکەی 600کەس بایۆمەتری بۆ دەکرێت.

خالد عەباس گوتیشی: جگە لە پرۆسەی بایۆمەتری پرۆسەی گواستنەوە، ڕەشکردنەوە و ڕاستکردنەوە ئەنجام دەدرێت، تا 11مانگی داهاتوو پرۆسەکە بەردەوام دەبێت و داواکارین ئەوانەی ماون بێن خۆیان تۆمار بکەن.

Back to top button