پزیشکێکی خێزاندار ، بە نھێنی چوار ژن دەھێنت بۆ ماوەی ٢٤ ساڵ دەیشارێتەوە

پزیشكێكی میسری بە دزی ژنەكەی، چوار جاری تر هاوسەرگیری دەكات و 12 منداڵ دروست دەكەن، بۆ ماوەی 24 ساڵ نهێنییەكەی دەشارێتەوە، تا نامەیەكی ماسنجەری فەیسبووك هەموو نهێنییەكی ئاشكرا دەكات.

كۆتایی ئەم هەفتەیە لە شاری غەربیەی میسر، ژنێك كە پیشەی مامۆستایە و دانیشتووی گوندی شنێرەیە، لە دادگا سكاڵایەكی سەیری لە دژی مێردەكەی پێشكەشی دادوەر كرد و لە كۆتاییدا بووە جێی باسی میدیا و خەڵكی میسر.

ژنەكە لە سكاڵا یاساییەكەیدا دەڵێ مێردەكەی كە پزیشكی نەشتەرگەریی مێشكە و لە شاری تەنتا دەوامی كردووە، لەگەڵ چوار ژنی تردا بە نهێنی هاوسەرگیری كردووە، بێ ئەوەی ئاگای لێ بێت، تا ئەو ڕۆژەی لە ڕێگەی نامەیەكی ماسنجەری فەیسبووكەوە، نهێنییەكەی ئاشكرا كردووە.

سكاڵاكارەكە نووسیویەتی مێردەكەی بە نهێنی و بێ ئاگەداری ئەو، چوار جاری تر هاوسەرگیری كردووە.

دوای ئەوەی كار گەیشتووەتە دادگا و پارێزەران، ئاشكرا بووە كە پزیشكەكە ساڵی 1999، ژنی دووەمی بە نهێنی هێناوە و پێنج منداڵیان دروست كردووە، دواتر ساڵی 2001 ژنی سێیەمی هێناوە و لەگەڵ ئەویشدا شەش منداڵی تری دروست كردووە، دواتر لە كاتی لێكۆڵینەوەی زیاتردا دەركەوتووە كابرای پزیشك ساڵی 2017ش ژنێكی تری هێناوە و ساڵی 2020یش بۆ جاری چوارەم ژنێكی تری هێناوە و منداڵێكی تری دروست كردووە.

بەم هۆیەوە لە كۆتایی دۆسیەكاندا، دادگای میسری بڕیاری داوە پزیشكەكە بۆ ماوەی شەش مانگ زیندانی بكات و ناچاری بكات پێنج هەزار جنەیهی میسری كە دەكاتە 164 دۆلاری ئەمریكی، بە ژنی یەكەمی بدات و یەك هەزار جنەیهی ميسريش كە دەكاتە 32 دۆلاری ئەمریكی، وەك كەفالە ببژێرێت.

Back to top button