پلان و پڕۆژە ستراتیژیەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند مانگێکدا!

یەکەمیان : پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەموو مانگێک لەکاتی خۆی بە لێبڕینی کەم تەنیا بە داهاتی ناوخۆیی.

دووەمیان : چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا تا سنوورێکی باش ئەویش بە پلانی گۆڕینی وێستگەکان لە گازوایل بۆ غازی سروشتی.

سێیەمیان : چارەسەرکردنی کێشەی سعاتی ئاوی ماڵان کە ساڵانێکی زۆرە خەڵکی گلەییان هەیە، دۆزینەوەی چارەسەری ناوەندی بەوەی کە هاووڵاتیان ترسیان لە بەفیڕۆدانی ئاو هەبێت و کێشەی میکانیکی سعاتەکانیش چارەسەر بکرێت.

چوارەم : چارەسەرکردنی زەویەکانی ٨ حەسارۆکی هەولێر کە زیاتر لە ١٤ ساڵە دابەشکراون و خزمەتگوزاریان نیە.

پێنجەم : پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران کە لە سەرەتا ھەلی کار بۆ ٥٠٠ کەس دەڕەخسێنێت و خۆشی دەبێت بە سەرچاوەی ئارد بۆ هەرێمی کوردستان کە پێشتر دەفرۆشرایە بەغدا و بەغداش پارەی نەدەدا.

شەشەم : گرنگی دانی گەورە بە کەرتی کشتوکاڵ و دروستکردنی بەنداو دانانی پارەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشکە ساڵی.

چەندین پڕۆژەی دیکە…..

Back to top button