پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

ئاسمانی ئەمڕۆ و سبەی ناوچەکانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە رێژەی یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی بوومەلەرزەزانی هەرێم راگەیندراویكی بڵاوکردەوە و تێێدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچەشاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە،سبەینێ ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە رێژەی یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.

بە گوێرەی بەشی پێشبینی لە بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم بەرزترین پلەی گەرمای ناوچەکان بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر : ٢١

سلێمانی : ١٩

دهۆک : ١٩

کەرکوک : ٢٤

هەڵەبجە : ٢٠

زاخۆ : ٢١

سۆران : ١٨

گەرمیان : ٢٦

Back to top button