په‌لاماره‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی لاهور جەنگی له‌پێناوی چییه‌؟

گۆڤەند سەرکەش-((خۆر))

یه‌كێك له‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی پروپاگه‌نده‌ و شه‌ڕی ده‌روونی بریتییه‌ له‌ گۆڕین و لابردنی سه‌رنجی خه‌ڵك له‌سه‌ر بابه‌تێك كه‌ جێی سه‌رنجیانه‌ بۆ بابه‌تێكی تر كه‌ كه‌متر زیانی هه‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌مپه‌ینه‌كانی پروپاگه‌نده‌.

 

تاقمەکەی شازدەی ئۆکتۆبەر له‌ ئێستادا هه‌ڵمه‌تێكی پروپاگه‌نده‌ی له‌سه‌ر پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرکردەکانی دروست كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ سه‌ر شه‌ڕی راگه‌یاندن رابكێشێت و بابه‌ته‌ گرنگه‌كان‌ كه‌ دزینی داهاتی ناوخۆی سلێمانی و کاری قاچاغی لە سنورەکان و کوشتنی خۆپێشاندەران و فرۆشتنی سلێمانی لەدیدی خەڵک بشارێتەوە.

نیوسەرۆک یەکەم جار نییه‌ كه‌ ئه‌م رێوشوێنه‌ به‌كار ده‌هێنێت بۆ لە بیر بردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌ گرنگه‌كان، بۆ نمونه:-‌

 

– پێش ساڵیادی ١٦ی ئۆکتۆبەر  میدیاكانی نیوسەرۆکی یەکێتی هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر پارتی بۆ ئه‌وه‌ی هێنانە خوارەوەی ئاڵای کوردستان لەدەستی پەیکەری پێشمەرگە و دانانی ئاڵای عێڕاق لەشوێنی لە خەڵک بشارنەوە.

 

– له‌ ساڵیادی ١٦ی ئۆکتۆبەر دا تاقمە خۆفرۆشەکە باسی ٣١ی  ئاب ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك پرسیار نه‌كات كه‌ ئایه‌ لاهور جەنگی به‌ فیتی كێ ئه‌و كه‌تنه‌ گه‌وره‌یه‌ی کرد و زەربەی لە‌ قه‌زییه‌ی كوردی دا و كوردی له‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵات و ده‌سكه‌وتێك بێ به‌ش كرد لە کەرکووک.

 

– له‌گه‌ڵ هه‌موو لەشكر كێشییه‌كی نوێی میلیشیاکان بۆ ناو خاكی كوردستان و داگیركردنی زیاتری ناوچە کوردستانیەکان و تەعریب کردنی زەوی کوردەکان و تیرۆر و ڕفاندن و شەهیدکردنی خۆپێشاندەران نیوسەرۆکی یەکێتی و سەگوەڕەکانی دێن  ( تایم سەنتەر مۆڵ ) دەکەنەوە بۆ ئەوەی ڕیسوابوونی دۆمینەچیەکان کاڵ بکەنەوە.

 

– له‌گه‌ڵ نوری مالیكی په‌یوه‌ندییان توند و تۆڵ کرد لەڕێگەی پێشنیارکردنی بڕینی بوودجەی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی عادل موڕادەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئابووری سەربەخۆ کوردستان لەپێشکەوتنی زیاتر ڕابگرن و خەڵکی کوردستان ئەزیەت بدەن  هه‌ر كه‌ به‌غدا پاره‌كه‌ی بڕی، میدیاكانی ئیڕهابی فیکری کەوتنە تۆمەت بەخشینەوە بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هاندانی خەڵک دژی حکوومەتی کوردی بە فیتی دوژمنانی گەلەکەمان بەئامانجی جێ بەجێکردنی ستراتیژیەتەکەیان کەلەناوبردنی قەزیەی کوردیە .

 

له‌ ئێستادا كه‌ نیوسەرۆک و سەگوەڕەکانی هێرشێكی به‌رنامه‌ بۆ دارێژراوی ئاست نزمی كردۆته‌ سه‌ر حکوومەت و سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ده‌بێت بزانین لاهور جەنگی چی مه‌رامێكی شاراوه‌ی له‌م هێرش و په‌لاماره‌ هه‌یه‌؟ و ئایه‌ ده‌وێت به‌م په‌لاماره‌ میدیاییه‌ كه‌ راسته‌وخۆ له‌ قەرارگاوە  ئاراسته‌ ده‌كرێت چی بڵێت؟

 

تاقمە خۆفرۆشەکە زۆر ترساوه‌ له‌وه‌ی حکوومەتی هەرێمی كوردستان موحاسه‌به‌ی بكات و سزایان بەسەردا بسەپێنێت لەسەر دزی داهاتی ناوەخۆ  و قچاخچێتی و ئەتکردنی ڕۆژنامەنووسان و نۆکەری کردن بۆ دوژمنان و شەهیدکردنی خۆپێشاندەران .

له‌ سه‌ردانی دا بۆ لای بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی سه‌ید سادق ، نیوسەرۆکی یه‌كێتی بە دوو دێڕی چالاکوانان  هەڵچوو لەترسی سزادان کە وتیان ” بەڕۆژ خەڵک بکووژە و بەشەو سەردانیان بکە ، ئەمە دادت نادات!!.

 

نیوسەرۆک و هه‌ڵمه‌ته‌ میدیاییه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت ئه‌م دوو دێڕه‌ دابپۆشێت و خه‌ڵك به‌ره‌و دۆڵی تر ببات.

 

لاهور جەنگی و سەگوەڕەکانی به‌ په‌لاماره‌ میدیاییه‌كه‌یان ده‌یه‌وێت قه‌زییه‌ی ڕێگریکردن لەناردنی مووچە و دروستکردنی قه‌یرانی دارایی لەسەر پێشنیاری ئەندامێکی مردوو لە تاقمەکەی و قاچاغی لە پەروێزخان  و باشماغ بۆ قه‌زیه‌یه‌كی تر و بۆیاخی بێ پارەیی و خەمی مووچەی فەرمانبەری لێ بدات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ و هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌لاماره‌ ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی خۆی هێناوه‌ته‌ سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌كان و هه‌موویان قوڕمیشكراون و یه‌ك لێدوان ده‌ده‌ن كه‌ (ملکەچ نەبون بۆ بەغدا مەترسیە ‌) و (پارتی نایەوێت ڕێکبکەوێت )ئەمەش لەڕێگەی حاجی مەسیفی و سەرکەوت شەمسەدین و چەند سەگوەڕێکی ترەوە.

نیوسەرۆک  له‌وه‌ ده‌ترسێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندەکەی ئه‌م جاره‌ كێشه‌ی موچه‌ و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

کاڵفام ده‌ترسێت ده‌ست ببرێت بۆ رێكه‌وتنه‌ گوماناوییه‌كانی له‌گه‌ڵ میلیشیاکان.

ملهوڕ ده‌ترسێت كه‌سێك لێی بپرسێت كوا پاره‌ی فرۆشتنی کەرکوک؟ كوا پاره‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی باشماغ و پەروێزخان ؟ كوا داهاتی ناوخۆی سلێمانی ؟

لاهور جەنگی ده‌ترسێت ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌ ناشه‌رعی كۆی كردۆته‌وه‌ بخرێته‌ به‌ر پرسیار و سەگوەڕەکانی نه‌توانن ئەو هەمو تاوان و تاڵان و دزی و چەتەییەی پەردە پۆش بکەن و مێشکی خەڵک بشۆنەوە و چیتر لێی قبوڵ نەکرێت .

شه‌ڕه‌ میدیاییه‌كه‌ی تاقمە خۆفرۆشەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەر بۆ ئه‌مه‌یه‌ كه‌س بواری نه‌بێت لێی بپرسێت كوا پاره‌كانی دەروازە سنوریەکان؟ و بۆچی له‌گه‌ڵ میلیشیاکان ڕێکەوتووی؟ ئایه‌ داهاتی باشماغ و پەروێزخان موڵكی مناڵەکانی جەنگیە‌؟ یان هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بەگشتی و سلێمانی و هه‌موو گه‌نجانی بێ كارەکانی و هه‌موو پیر و په‌ككه‌وته‌كان و هه‌موو ماڵه‌ شه‌هید و پێشمه‌رگه‌كان و هه‌موو فه‌رمانبه‌ران و كرێكاره‌كان و پیشه‌وه‌ران و كاسبكاران خاوه‌نی داهاتی دەروازە سنوریەکانن و هه‌مووان ده‌بێت لێی سودمه‌ند بن؟

په‌لاماره‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی لاهور جەنگی بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌ زۆریه‌ كه‌ خواردویه‌تی. داهاتی دەروازە سنوریەکان و داگیرکردنی  سه‌دان هه‌زار دۆنم زه‌وی و سوتاندنی سنەوبەرەکانی سلێمانی و قاچاغچێتی نه‌وت و نه‌فتاو هچیان نه‌چوونه‌ته‌ گیرفانی ساردی خه‌ڵكی هه‌ژاره‌وه تەنها بۆخۆی و سەگوەڕەکانی بوە‌.

له‌ ئێستادا په‌یجه‌كانی لاهور جەنگی‌ و قەرارگا ناتوانن به‌ جوێن ئه‌و تاوانانە بشارنەوە. بۆیه‌ ئه‌م جاره‌ش وه‌كو هه‌موو جاره‌كانی تر په‌لاماره‌كه‌ی ده‌ست و پێوه‌ندی جەنگیەکان بۆ سه‌ر خه‌ڵك و حکوومەتی هەرێمی کوردستان نایپێكێت. كه‌واته‌ له‌م كۆتایی ساڵه‌ش شكستێكی تر بۆ ئه‌زموونی چەتەگەرایی ملهوڕ جەنگی تۆمار بكه‌ن.

Back to top button