په‌یمانگه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌ راپۆرتێكدا: لە بودجەی عێڕاق زیاتر لە ٢ ترلیۆن و ٤٠٠ ملیار بۆ هێزەكانی حەشدی شەعبی سەر بە ئێران تەرخانكراوە

 

((خۆر))- هۆشیار عەلی

په‌یمانگه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ هه‌ندێك مه‌ترسی گه‌وره‌ ده‌كات، كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ ئاینده‌ی ئابووری عێراق و تواناكه‌ی له‌ دابینكردنی پێداویستییه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌وه‌ هه‌یه‌، بەشێوەیەک نانی خەڵکی بۆ قووتی میلیشاکانی حەشدی شەعبی دەڕوات.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە داوە سەرەڕای قەیرانی کۆڕۆنا و نەوت لە بودجەی ٢٠٢١ی عێراق پشکی حەشدی شەعبی زیاتر کراوە، بەشێوەیەک  به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ بودجه‌ی ساڵی 2019، به‌ڕێژه‌ی 45.7%ی ئه‌و پشكه‌ زیادكراوه‌ بۆ هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی‌، واتا زیاتر له‌ 2 ترلیۆن و 400 ملیار دیناریان بۆ دیاریکراوە کە ئەوە بودجەی سوپایەکی گەورەی وڵاتێکی پێشکەوتووە.

Back to top button