پڕۆسەیەکی گرنگ و نوێی وەبەرهێنان بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی مەسرور بارزانی رادەگەیەندرێت

ئەمڕۆ هەینی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا بە سەرپەرشتی راستەوخۆی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆسەیەکی گرنگ و نوێی وەبەرهێنان رادەگەیەندرێت.

محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ساڵانەی ئەنجوومەنی کاروباری بەریتانی – عێراقی، کە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت، رای گەیاند لە چەند رۆژی داهاتوودا بە سەرپەرشتی راستەوخۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆسەیەکی گرنگ و نوێی وەبەرهێنان رادەگەیەندرێت کە ئاراستە دەکرێت بۆ جیهانی دەرەوە، بۆ ئەوەی ببێتە هۆکارێک کە هەرێمی کوردستان بە جیهانی دەرەوە بناسێندرێت و زیاتر کاری وەبەرهینانی تێدا بکرێت.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ كەناڵی (كوردستان 24) گوتی: “ئامانجمان ئەوەیە هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا ببێتە شوێنێکی گرنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە وەبەر‌هێنەران چاویان لەسەربێت و بتوانن تیایدا وەبەرهێنان ئەنجام بدەن”.

Back to top button