پڕۆژەی دووسایدی قەزای شێخان لە بواری جێبەجێکردن دایە

سەرۆکی شارەوانی شێخان گوتی: پڕۆژەی دووسایدی قەزای شێخان لە بواری جێبەجێکردن دایە، بەشێکی لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەشێکیشی لەسەر بودجەی ئیدارەی مووسڵ بە گوژمەی 3 ملیار و 500ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت.

خالد نەرمۆ، سەرۆکی شارەوانی شێخان،ڕایگەیاند: دووسایدی شێخان لە  بواری جێبەجێکردن دایە و زیاتر لە 3کم دەبێت و دوو بەشە، بەشێکی لەسەر بودجەی  حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، بەشێکیش لەسەر بودجەی ئیدارەی پارێزگای موسڵە، بودجەی تەرخانکراویشی  3 ملیار و 500 ملیۆن دینارە .

خالد نەرمۆ گوتیشی: ئەو بەشەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێی دەکات 50%ی تەواو بووە و بەشەکەی دیکە نزیکەی 30% تەواو بووە و کارکردنی تێدا بەردەوامە، ئەو دووسایدە سوودێکی زۆری بۆ قەزای شێخان دەبێت.

Back to top button