پڕۆژەی کانتۆنی پەکەکە لە ڕۆژئاوا شکستی هێنا

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

پڕۆژەی کانتۆنی پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان شکستی هێنا و ئیدارەی خۆسەر سود لە ئەزمونی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت لە سیاسەتی بەڕێوەبردندا.

لەسەرەتای گرژیەکانی سوریاوە و سەرهەڵدانی شۆرش لەو وڵاتە ، پەکەکە هەولێدا لە ڕۆژئاوا سیستەمێکی کانتۆنی دروست بکات و بەشێوەیەکی تاکڕەوی ڕۆژئاوا بەڕێوەببات ، بەڵام لەکۆتاییدا ئەم سیستەمەی پەکەکە فەشەلی هێنا بەهۆی هاتنی ئەمریکا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بەتایبەت دوای شەڕی داعش .

پەکەکە لە لیستی تیرۆری ئەمریکا و وڵاتانی تری زڵهێزی جیهانیە ، بۆیە لەهەر شوێنێک بێت وەک مەترسی دەبینرێت بۆ ئەوشوێنە لە ڕووی جەنگ و کاولکاری ، چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەگەر بێتوو ئیدارەی خۆسەر بەتەواوەتی لە سیاسەتە چەوتەکانی پەکەکە دوربکەوێتەوە و دەستی پەکەکە لە ڕۆژئاوا نەهێڵێت پێشکەوتنی بەرچاو بەدەست دێنێت بەتایبەت ئەگەر بێتوو گرنگی بەڕێکەوتنی هەسەدە و ئەنەکەسە بدرێت .

سیاسەت ڤانانی ڕۆژئاوای کوردستان پێیان وایە ئەگەر ( لەشکری ڕۆژ ) بگەڕێتەوە ڕۆژئاوای کوردستان وڵاتانی زڵهێز بەمەبەستی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر هاوکاری سەربازی زیاتری ڕۆژ ئاوا دەکات ، هەورەها بەمە نیگەرانیەکانی ئەو وڵاتانەش دەڕەوێنەوە کە لە بونی پەکەکە دەترسن لە ڕۆژئاوا .

Back to top button