پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق : بۆیە هاتووینە شنگال تاوەکو ڕێگری لە قاچاخچێتی ڕێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە بکەین

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

ڕێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە و میلیشیا چەکدارەکانی حەشدی شەعبی بەهۆی ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدا ناتوانن بەردەوامی بە کارە ناساییەکانیان بدەن، پۆلیسی فیدڕاڵیش ڕادەگەیەنێت کە ئەوان بۆ ڕێگریکردن لە قچاخچێتی پەکەکە هاتوونەتە شەنگال .
سەرچاوەیەک بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە، ئەو دوو لیوایەی سوپای عێراق لە دوای جێگیر بوونیان لە سنووری عێراق و سووریا بوونەتە هۆی خۆشحاڵی خەڵکی شنگال، چونکە هۆکارێکن بۆ بنبرکردنی دیاردەی بە قاچاغ بردن و رفاندنی تازەلاوانی ئەو دەڤەرە بە دەستی پەکەکە، .هەر لەمبارەوە سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ، لیوا تەحسین خەفایش لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی عێراقی ئاشکرای کردووە، ناردی ئەو دوو لیوایە بۆ سەر سنووری عێراق سووریا لە دەڤەری شنگال لە چوارچیوەی ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دایە و بێگومان بۆتە هۆی سەرئێشەی ئەو هێزە نافەرمیانەی دەیانەێت خۆیان بە سەر خەڵکی ئەو ناوچەیەدا بسەپێنن .

Back to top button