پۆلیسی هەولێر، گەنجێك دەستگیر دەكات كە خۆی وەك ئافرەت ناساندووە و فێڵی لە چەندین پیاو كردووە

لە شاری هەولێر، گەنجێك بە ئەكاونتێكی فەیسبووك، خۆی وەك ئافرەت ناساندووە و دەنگی خۆی كردووە بە ئافرەت و فێڵی لە چەندین پیاو كردووە و پۆلیس دەستگیری كرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، بڵاوی کردەوە، کە دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە، یەکێکیان ئەکاونتێکی بە ناوی “ئەڤین بێوەژن” لە فەیسبووک داناوە و خۆی کردووە بە ئافرەت و دەنگیشی وەک ئافرەت لێ کردووە و فێڵی لە چەندین پیاو کردووە و تۆمەتبارەکەی تریش هاوکاری بووە.

بەپێی گوتەی پۆلیسی هەولێر، ئەو تۆمەتبارە، ڤیدیۆ و وێنەی چەندین ئافرەتی لەلا بووە و بۆ پیاوەکانی ناردووە و پێی گوتوون “ئەمە منم” لەبەرامبەردا کارتی موبایل و ئینتەرنێتی لێ وەرگرتوون و پاشان هەڕەشەشی لێ کردوون.

Back to top button