پۆچێتینۆ دان بە ڕاستییەکدا دەنێت

ڕاهێنەری پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دان بەوەدا دەنێت کە ئاستێکی خراپ و لاوازیان پێشکەش کردووە، بەڵام دەڵێت گرنگ ئەوەیە گەشتینە قۆناغی داهاتوو. ماوریسیۆ پۆچێتینۆ دوای یاریی یانەکەی بەرانبەر بەرشەلۆنە کە بەهۆیەوە گەشتن بە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی راگەیاند: ئێمە لە ئاستی تایمی یەکەم نائومێد بووین و ڕەنج و ماندووبونێکی زۆرمان کێشا و فشارێکی زۆرمان لەسەر دروست بوو، وە ئێمە نەمانتوانی بە باشی یاری بکەین و بەرشەلۆنە ئێمە خستە ژێر فشارێکی گەورەوە، ئەمە وەک ئەزمونێک وابوو بۆ ئێمە، بەڵام پاش پشووی نێوان تایمەکان باشتر یاریمان کرد و لە تایمی دووەم باشتر بووین، لە ڕاستیدا ئێمە ئاستێکی باشمان پێشکەش نەکرد، بەڵام توانیمان ڕکابەر بەرشەلۆنە بکەین. پۆچەتینۆ وتیشی: من بە یاریزانەکانم وت ئەوە لە بیر بکەن کە ئێمە بە یاری چوون گەشتبینە قۆناغی چارەکی کۆتایی، هەوڵم دا ئەوە لە یاد بکەن و زیاتر تەرکیز بکەنە سەر ئەم یارییە، وە لە ئێستادا توانیومانە بگەینە چارەکی کۆتایی و وەڵام بە هەمووان بدەینەوە. ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو ئاستە نمونەیی بەرشەلۆنە پێشکەشی کرد تووشی سەرسوڕمانی نەکردم، ئەوان زۆر بە کۆنتڕۆڵ و بە باشی یارییان دەکرد و ئێمە بە سەختی دەمانتوانی یاری بکەین، لە نیوە تایمی دووەمدا ئاستی خۆمان بەرز کردەوە و لە نیوە تایمی یەکەم زۆر باشتر بووین، بەرشەلۆنە هەر لە سەرەتاوە تا کۆتایی فشاری کرد، ئەمە ئاساییە لەبەرئەوەی یاری چوون لەسەر یاریگای خۆیان بە چوار گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک کۆتایی هاتبوو.

Back to top button