پیاوێکی تەمەن ٤١ ساڵ بەهۆی خواردنی دوو دەنک حەبی ڤیاگراوە گیانی لەدەستدا

بڵاوبوونەوەی هەواڵی مردنی پیاوێکی هیندی تەمەن ٤١ ساڵ تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو وڵاتەی تەنیوە، بەهۆی ئەوەی دوای خواردنی دوو دەنک حەبی ڤیاگرا توشی جەڵتەی مێشک دەبێت و گیان لەدەستدەدات.

سکای نیوز لە هەواڵەکەدا ئاشکرایکردووە، ئەو پیاوە هیندییە بە یەکجار دوو دەنک حەبی ڤیاگرای خواردووە، کە لە بنەڕەتدا بۆ کرانەوەی بۆرییەکانی خوێن بەکاردێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئارەزووی سێکسی لە پیاواندا زیاد دەکات.

راپۆرتە پزیشکییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو پیاوە لە کاتی سەرخۆشیدا حەبەکانی خواردووە، هەر ئەمەش وایکردووە فشاری خوێنی بەرزبێتەوە و توشی جەڵتەی مێشک ببێت و گیان لەدەستبدات.

ئەو پیاوە بۆ بەیانییەکەی بۆ ماوەیەکی کەم ژانەسەری توندی توشبووە و رشاوەتەوە، دواتر وردە وردە باری تەندروستیی تێکچووە و بەپەلە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، لەگەڵ گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

Back to top button