پیاوێک بەهۆی هاوێنەی دەستکردەوە بینایی لەدەستدا , سەیری وێنەکەی بکە

یاوێکی ئەمریکی بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەی ٤٠ خولەک بە هاوێنەی دەستکردەوە “عەدەسەی چاو” خەوتبوو، بینایی یەکێک لە چاوەکانی لەدەستدا.

روسیا تودەی لەوبارەیەوە نوسیوویەتی، مایکڵ کرامهۆڵتز هاوڵاتییەکی ئەمریکییە، لە یەکێک لە رۆژەکانی کارکردنیدا هاوێنەی دەستکرد “عەدەسە”ی بەکارهێناوە، لە دوای کارکردن پشووی وەرگرتووە و بۆ ماوەی ٤٠ خولەک خەوتووە، بەڵام کاتێک بەئاگاهاتووەتەوە هەستی بە سوربوونەوەی چاوی کردووە، لەو کاتەدا گرنگی پێ نەداوە، بەڵام بەردەوام چاوی هەوی کردووە، ناچار چووەتە سەردانی پزیشک.

پزیشکەکەی پێی راگەیاندووە، بیلبیلەی چاوی توشی جۆرە هەوکردنێک بووە کە پێی دەڵێن (Acanthamoeba keratitis)، ئەو کەڕووانەی هۆکاری هەوکردنی چاوی بوون زیانیان بە چاوی گەیاندووە.

مایکڵ لەپێناو چارەسەری چاوی دەستبەرداری خوێن و کارەکەی بووە، بەڵام بێ سوود بووە و لە ئەنجامدا بینای چاوی راستی لەدەستداوە، هیوادارە پزیشکەکانی رەزامەندی دەربڕن بۆ ئەوەی چاندنەوە بۆ تۆڕی چاوی بکات، لە ئێستادا پزیشکەکان داواکارییەکەی رەت دەکەنەوە و رایدەگەیەنن، جەستەی بەرگەی ئەو جۆرە نەشتەرگەرییە ناگرێت.

Back to top button