پیاوێک ماوەی ٣٢ ساڵە لە دارستاندا دەژی

پیاوێکی ئەڵمانی بۆ بەدروبوون لە ماندوێتی و قەیرانەکانی وڵاتەکەی و جیهان، لە شوێنی قەرەباڵغی دورکەوتووەتەوە و بە تەنها لە دارستانێکدا دەژی.

فرایدمۆنت سونیمان پیاوێکی حەڵمانییە و کوخێکی بچوکی لەناوەڕاستی دارستانێکی وڵاتەکەیدا دروستکردووە، بە دڵنیاییەوە لەو شوێنەدا کارەبا نییە و ئاوی جۆگە دەخواتەوە و زۆرینەی کاتیش ئاوی باراناو کۆدەکاتەوە و بۆ ئامادەکردنی خواردن و قاپشۆردن بەکاریدەهێنێت.

ئەو پیاوە ماوەی ٣٢ ساڵە لە دارستانەکانی باشوری رۆژئاوای ئەڵمانیا دەژی و بە دەستی خۆی دەخڵ و دان و رووەکەکان دەڕوێنێت، هەندێکیان بۆ خۆراکی خۆی سوودی لێدەبینێت و بەشەکەی تری بەتایبەت گەنمەکان دەفرۆشێت.

سۆنیمان بەو ژیانەی ئێستای رازییە و بەلایەوە گرنگ نییە لە ئەڵمانیا و جیهاندا چی روودەدات، چێژ لەم ژیانەی دەبینێت و پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتی هەیە و هاوڕێکانی لە مەکسیک و تایوانەوە سەردانی دەکەن، وتوویەتی “خۆم ئەم جۆرە ژیانەم هەڵبژاردووە و لە ژیانی راستەقینەی مرۆڤەکانی ئێستا هەڵنەهاتووم”.

Back to top button