پیلانێکی لاهور جەنگی بۆ راگرتنی پەرلەمان شکستدەهێنێت

هۆشیار عەلی- خۆر
پیلانێکی لاهور جەنگی، نیوە سەرۆکی یەکێتی بۆ راگرتنی پەرلەمان و دانیشتنەکان شکستدەهێنێت و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانى كوردستان کۆ ده‌بنه‌وە و وادەی دانیشتنی پەرلەمان دیاری ده‌كه‌ن.
بەپێی زانیاریەکانی ((خۆر))، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22/7/2020، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان كۆ ده‌بنه‌وه‌ و وادەی دانیشتنی پەرلەمان و بەرنامەی کار دیاری دەکەن، بڕیار وایە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی کوردستان دەست بە دانیشتنەکان بکات.

Back to top button