پێشبینییەكان: پلەكانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەكانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە و بەرزترین پلە لە هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە 15 و لە دهۆك 13 پلە دەبێت.
كەشناسی هەرێم لە بڵاوكراوەیەكدا رونیكردووەتەوە، بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ یەكشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبن بە بەراورد بە رۆژی پێشتر و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت.
ئەوەش هاتووە، هەرچی سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەیە پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبنەوە لەچاو رۆژی شەممە، بەهەمان شێوە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت.
بەڕێوەبەراتی كەشناسی هەرێم جەختی لەوەش كردووەتەوە، بەرزترین پلەكانی گەرما لە هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە 15 پلە دەبێت و لە دهۆك 13 پلە، هەروەها لە كەركوك 18 پلە و گەرمیان 19 و زاخۆ 16 و سۆران 12 پلە دە

Back to top button