پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ 500هەزار زیارەتکاری ئێران، لە ڕێگەی هەرێمەوە بچنە چلەی ئیمام حوسێن

بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران گوتی، بەهۆی ئەوەی ساڵی ڕابردوو هەرێمی کوردستان هاوکاری و ئاسانکاری زۆری بۆ زیارەتکارانی ئێرانی کرد،  لەرێگەی هەرێمی کوردستان چوونە چلەی ئیمام حوسێن، ئەمساڵیش داوایان کردووە و پێشبینی دەکرێت 500هەزار زیارەتکار لەرێگەی هەرێمی کوردستانەوە سەردانەکەیان ئەنجام بدەن و هەرێمی کوردستانیش ڕەزامەند بووە.

بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ، عەبدوڵا ئاکرەیی،ڕایگەیاند، ئێران داوای لە ئێمە کردووە، وەکوساڵی ڕابردوو هاوکاری زۆر باشی زیارەتکاری چلەی ئیمام حوسێنمان کرد کە 70هەزار کەس لە هاوڵاتی ئێران لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە سەردانیان کردبوو هەمووشیان زۆر ڕازی بوون و سوپاسی هەرێمی کوردستانیان کرد، ئەمساڵ پێشبینی دەکەین 500هەزار زیارەتکار لە پێنج پارێزگای ئێران لەرێگەی مەرزی تەمەرچین و باشماخەوە بچن زیارەتەکە  بکەن، هەرێمی کوردستانیش ئامادەیی دەربڕیووە کە هاوکار دەبێت و ڕەزامەندە کە ساڵانە لەرێگەی هەرێمی کوردستانەوە زیارەتکاران هاتوچۆ بکەن، هەر کاتێک ویستیان بە تایبەت لە چلەی ئیمامی حوسێنی.

عەبدوڵا ئاکرەیی گوتیشی: لەبەر ئەوەی ساڵی ڕابردوو هەرێمی کوردستان ڕێزێکی زۆری لە زیارەتکاران گرت و ئاسانکاری تەواوی بۆیان کرد ، دەیانەوێت ئەمساڵ و ساڵانی داهاتوو بۆ هەر مەراسیمێک زیارەتکەرانی ئێران لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە هاتوچۆ بکەن، هەرێمی کوردستانیش بۆ هەموو ئاسانکاری و هاوکاریەک ئامادەیی دەربریووە

Back to top button