پێشمەرگەیەکی دێرین : یەکێتی بوون لەژێر سایەی لاهور جەنگی نیوە سەرۆک عەیبەیە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

پێشـمەرگەیەکی دێرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەی نیو سەرۆکەکەیەوە دەڵێت “یەکێتی بوون لەژێر سایەی لاهور جەنگی عەیبەیە و بەهۆی ئەو پیاوەکانیەوە، یەکێتی لە ٤٥ کورسیەوە گەیشتە ١٨ کورسی تەزویر .
جەلال عەربەتی پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی و خاوەنی شەهید لەبارەی هەڵسوکەوتەکانی لاهور جەنگی نیوسەرۆکی یەکێتی و پیاوەکانیەوە دێتە گۆ دەڵێت ” یه‌كێتی بوون له‌ژێر سایه‌ی لاهور عه‌یبه‌یه‌، پێشتر شانازیم ده‌كرد به‌ یه‌كێتییه‌وه‌ سه‌رۆكی حزبه‌كه‌م هاوشانی سه‌رۆكی وڵاته‌ زلهێزه‌كان بوو، ئێستا به‌چییه‌وه‌ شانازی بكه‌م، لاهوری نیو سه‌رۆكی حزبه‌كه‌م له‌خوار قه‌یس خه‌زعه‌لی و ڕاكان جبورییه‌وه‌یه.!‌ ” .
هەروەها دەشڵێت ” به‌چییه‌وه‌ شانازی بكه‌م، پێشتر حزبه‌كه‌م بانگه‌شه‌ی مافی چاره‌ی خۆنوسینی ده‌كرد، ئێستا دژی سه‌ربه‌خۆیی و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌.؟ به‌چییه‌وه‌ شانازی بكه‌م، پێشتر خه‌باتمان بۆ ئازادكردنی شار و گونده‌كانی كوردستان ده‌كرد، ئێستا شار و گونده‌كانی كوردستان ڕاده‌ستی عه‌ره‌بی هاورده‌ ده‌كه‌ین.! “.
هەروەها لەبارەی زیانەکانی لاهور جەنگی و دارودەستەکەیەوە دەڵێت ” به‌چییه‌وه‌ شانازی بكه‌م، پێشتر خاوه‌نی ٤٥ كورسی په‌رله‌مان بوین، ئێستا له‌ سایه‌ی نیو سه‌رۆك خاوه‌نی ١٨ كورسی ته‌زویرین.!” ، لەبارەی دارودەستەکەی و سەگوەڕەکانیەوە ئەو پێشمەرگە دێرینە دەڵێت ”
به‌چییه‌وه‌ شانازی بكه‌م، پێشتر مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیمان هه‌بوو، ئێستا ئارێز عبدالله و حاجی مه‌سیفی و غازی كه‌ركوكی و ئاڵا ئه‌سه‌دیمان هه‌یه‌.! به‌چییه‌وه‌ شانازی بكه‌م، پێشتر مامه‌ ڕیشه‌ و ئارام و خاڵه‌ شه‌هابمان هه‌بوو، ئێستا ئاراس جه‌نگی و به‌ختیار شاوه‌یس و سه‌ركۆ گه‌ڵاڵیمان هه‌یه‌‌.! به‌چییه‌وه‌ شانازی بكه‌م، پێشتر یه‌كێتییه‌كی تۆكمه‌ و خاوه‌ن بیروباوه‌ڕمان هه‌بوو، ئێستا نیوه‌ سه‌رۆكی پیاوی ئێران و جاشی عێراق و جاسوسی توركیا و لایه‌نگری په‌كه‌كه‌مان هه‌یه‌.!”.
زیاتر دەردە دڵی خۆی دەردەکا و لە کۆتاییەکەیدا دەڵێت ” به‌چییه‌وه‌ شانازیی بكه‌م، پێشتر داستانی دابان-هه‌لاج و قه‌یوان ماوه‌ت و زه‌ڵێ و سه‌رگه‌ڵو و به‌رگه‌ڵومان هه‌بوو، ئێستا ڕێككه‌وتنی ژێر خێمه‌كه‌ی به‌شیر بۆ ڕاده‌ستكردنی كه‌ركوك و ڕێككه‌وتنی قه‌ره‌هه‌نجیر بۆ ئازادكردنی داعش و ڕێككه‌وتنی پێنجوێن بۆ ڕاده‌ستكردنی مسته‌فا سه‌لیمیمان هه‌یه‌.! به‌چییه‌وه‌ شانازی بكه‌م، پێشتر ده‌مانگوت له‌ زاخۆوه‌ تا مه‌نده‌لی، ئێستا نیو سه‌رۆك به‌ كه‌ركوك و نیوه‌ی كوردستانیشه‌وه‌ نه‌وه‌ستاوه‌ ده‌یه‌وێت شاری سلێمانیش ته‌سلیم بكات.!”.

Back to top button