پێش تەمەنی ٣٠ ساڵی دەستبەرداری ئەم خووانە بە

هەموو کەسێک لە ژیانیدا ئامانجی هەیە و بۆ هێنانەدی هەوڵدەدەن، بە جۆرێک لەگەڵ ژیانی کار و تایبەتدا بگونجێت، گەیشتن بە تەمەنی ٣٠ ساڵی قۆناغێکی گرنگی ژیانە هەر بۆیە پێویستە تێشووی پێشوترت هەبێت.

ماڵپەڕی بزنس ئینسایدەری بەریتانی لە بابەتێکدا ئاماژەی بە کۆمەڵێک خووی خراپ کردووە کە پێش گەیشتن بە تەمەنی ٣٠ ساڵی وازیلێبهێنرێت، ئەوانیش:

یەکەم: لە ژیانتدا دەستبەرداری کەسە ژەهراوییەکان بە.

دووەم: وەرزش نەکردن مەکە بە خووی هەمیشەیت.

سێیەم: وازبهێنە لە بەفیڕۆدانی پارەکانت و خواردنی شیرینی زۆر.

چوارەم: وازبهێنە لە بڵاوکردنەوەی هەموو شتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

پێنجەم: وازبهێنە لە نەخوێندنەوەی کتێب.

شەشەم: کاتەکانی خەوتنت پێویستە ڕێک بخەیت.

حەوتەم: ئەگەر تا ٣٠ ساڵی ئامانجت نەبووە پێویستە ئامانجێک بۆ خۆت دابنێیت.

هەشتەم: هەوڵبدە دڵ خۆش بیت بەو شتانەی کە هەن.

نۆیەم: واز لەو بیرکردنەوەیە بهێنە کە وابزانیت پێویستە هەمووان لێت ڕازی بن.

Back to top button