پێش خەوتن دووربە لەم خواردنانە

خواردن و نوستن دوو شتی سەرەکی ژیانی رۆژانەی مرۆڤەکانن، بەڵام ئایا دەزانیت خواردن و نووستن بە تەواوکەری یەکتر دادەنرێن و کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر یەکتر هەیە؟
ئەو خواردنانەی هەڵیاندەبژێری کاریگەریان هەیە لەسەر ڕێژەیی نووستنت، هەروەها بە پێچەوانەوە، بۆیە گرنگە بزانیت چ هەڵبژاردەیەکی خواردن باشە بۆ بۆ بەدەستهێنانی خەوێکی پڕ حەوانەوە و تەندروست، وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی “زە سەن”دا باسکراوە.
بۆیە گرنگە بزانیت ئەو خواردنانە چین دەبێت لێیان دووربیت ئەگەر دەتەوێت خەوێکی ئارام و پڕ حەوانەوەت دەسکەوێت، دیارترینیشیان ئەمانەن:
– دوورکەوتنەوە لە شۆکولاتە:
پزیشکێکی پسپۆڕ لە بەریتانیا ئاماژەی بەوەکردوە “دەبێت بەلایەنی کەمەوە نۆ کاتژمێر پێش خەوتن کافایین نەخۆیت، دەتوانیت لە جیاتی شۆکۆلاتە یان قاوە یان چا خواردمەنیەک بخۆیت ماددەی کافایینی کەمتر تیدایبێت، زۆربەی ئەو خواردنەی دەیانخۆین وەک قاوە یان چا یاخود شوکولاتە بڕێکی زۆری کافایینی تێدایە”.
ئەم خواردنانە راستە چێژێکی تایبەتیان هەیە بەڵام لەهەمان کاتدا زیانبەخشە بۆ جەستەت و بۆ ماوەیەکی درێژخایەن ناهێڵن بخەویت.
– نە خواردنی پیتزا لەکاتی درەنگی شەودا:
راستە ئەم خواردنە زیاتر لە کاتی شەواندا دەخورێت بەڵام ئەگەر تۆ ئارەزووی خواردنی پیتزا هەیە ئەوا پێویستە ئەو زانیارانە بزانیت، بەگشتی خواردنە خێراکان پێویستە زووتر لە رۆژەکەدا بیانخۆیت چونکە کرداری هەرسکردن پێویستی بە وزەیەکی زۆرە و جەستە لە رۆژەکەدا بەردەوام لە جوڵەدایە بۆیە ئەمە وا دەکات کردارەکە ئاسانتر ببێت.
بەڵام لە کاتی شەواندا جەستەت ئەو وزەیەی نیە بۆیە دەبێت دووربکەویتەوە لەو خواردنانە چونکە دەبنە هۆی زیادبوون کێشت لەگەڵ ئەوەشدا جەستەت لە کاتی نووستندا ناحەوێتەوە بەڵکو هەوڵی هەرسکردنی ئەو خواردنە دەدات بۆیە بەیانیان کە هەڵدەستی هەست بە ماندووبوونێکی زۆر دەکەیت.
– دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کحولییەکان:
خواردنەوە کحولییەکان وێڕای ئەوەی چەندین زیان بە جەستە دەبەخشن لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەریی بەرچاو و راستەوخۆیان لەسەر خەوتن هەیە و دەبنە هۆی کەمکردنەوەی جوڵەی چاو لەکاتی خەوی قوڵدا، واتە رێگە نادات بچنە خەوی قوڵەوە بەمەش جەستە بەپێی پێویست سوود لە خەوەکە وەرناگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێتە هۆی زیادبونی هەستی تینوێتی و میزکردن کە ئەمانەش هۆکارن بۆ تێکچوونی خەو.
پسپۆران باس لەوەش دەکەن، زیادەرەویکردنیش لە خواردنی تەندروستدا دەکرێت ببێتە هۆی پچراندنی خەو، بۆیە دەبێت بزانیتکە گرنگە تۆ خواردنێکی سوودمەند بخۆیت بەڵام بە ڕێژەیەکی دیاریکراو واتە نەزۆر نەکەم.

Back to top button