پێنج جۆری جلوبەرگ نابێت بکرێنە ناو جلشۆرەوە

زۆربەمان وا دەزانین کە هەموو جۆری جلەکان دەکرێت بکرێنە ناو جلشۆرەوە، بەڵام بەپێی راپۆرتێک چەند جۆرێکی جلوبەرگ هەن نابێت بکرێنە ناو جلشۆرەوە.
بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی”هاوز دایجێست”، ئەو جۆری جلوبەرگانەی ئاشکراکردووە کە نابێت بکرێنە ناو جلشۆرەوە، کە ئەمانەن:
١. جلە نەرمەکان و جلی ژێرەوە، ئەوانە قوماشێکی هەستیاریان هەیە و ئاسانی شی دەبنەوە.
٢. جانتا رەنگە بتەوێت جانتاکەت بۆ پاکردنەوەی بکەیتە جلشۆرەوە، بەڵام جۆرەکەی تێک دەدات و شی دەکاتەوە.
٣. قات(چاکەت و پانتۆڵ)، رەنگە پارەیەکی زۆرت پێدابێت و نابێت بکرێتە ناو جلشۆرەوە لەبەرئەوەی قوماشەکەی تێکدەدات، باشترە رێگەیەکی تر هەڵبژێریت.
٤. ئەو جلانەی زنجیریان هەیە، رەنگە بەهۆی زنجیرەکەوە کون بکاتە جلەکانی ترەوە لەکاتی شتنی جلەکاندا.
٥. ئەو جلانەی لە قوماشی دانتیڵ دروستکراون، ئەو جۆرە قوماشە دەبێت بە دەست بشۆرێت و نابێت بکرێتە ناو جل شۆرەوە.

Back to top button