پێنج خواردن و خواردنەوە پێکەوە بخورێن مەترسی بۆ تەندروستی دروستدەکەن

زۆربەمان دەزانین خواردنی گونجاو لە کاتی گونجاودا دەبێت بخورێن، هەرچۆنیک بێت پێکەوە خواردنی خواردنەکان پێکەوە لەوانەیە مەترسی دروست بکەن بۆ سەر تەندروستی و دەبێت خۆتی لێ بەدووربگریت.

بە گوێرەی بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی برایتسایدی بەریتانی، لیستی پێنج جۆر خواردنی ئاشکراکردووەکە نابێت پێکەوە بخورێن، بەم جۆرە:

١. گۆشتی سوور و هێلکە:

زۆرکەس هەیە لە بەیانیاندا هێلکە و گۆشت دەخۆن، بەڵام دەرکەوتووە کە ئەو دووانە زیان بە سیستمی هەرس دەگەیەننن، چونکە هەردووکیان برێکی زۆر پڕۆتین و چەورییان تێدایە.

٢. ماست و میوە:

میوەکان بە تەندروسترین خواردنەکان دادەنرێن ئەگەر بەتەنیا بخورێن، بەڵام ئەگەر لەگەڵ خواردنی تردا وەک ماس بخورێن، ئەوا ناڕەحەتی بۆ گەدە دروست دەکەن.

٣. شیر و شەربەتی پرتەقاڵ:

خواردنەوەی شیر و شەربەتی پرتەقاڵ بەتایبەت لە بەیانیاندا نائاساودەیی تووشی گەدە دەکەن، چونکە پرتەقاڵ ترشییەکەی دەبێتە هۆی گۆڕینی شیر بۆ پێکهاتەیەکی لینج و جیڕ، ئەو نائاسوودەییە لەوانەی دوو بۆ شەش کاتژمێر دەمێنێتەوە.

٤. بەرگەر و پەتاتەی فینگەر:

دووانە ئاساییەکە کە زۆربەی کەس دەیانخوات، بەڵام بەپێی قسەی پسپۆڕە خۆراکییەکان ئەو دوو خواردنە بە ژەمێکی نموونەیی دانانرێت، پێیان وایە ئەگەر دوو بەرگەر بخۆیت لەسەر یەک باشترە لە خواردنی لەگەڵ پەتاتەی فینگەردا، چونکە کالۆری زیاتری تێدایە و شەکری خوینیش بەرز دەکەکاتەوە.

٥. ئاو و خۆراک:

هەرچەندە زۆربەی کەس ئەم خووە بە شتێکی ئاسایی دەبینن، بەڵام دەرکەوتووە چەندین مەترسی لەسەر تەندروستی هەیە، خواردنەوەی ئاو لەگەڵ خواردندا لیکی ناو دەم کەم دەکاتەوە، لیک بەشێکە لە سیسمی هەرس و یارمەتی تێکشکاندنی خواردنەکان دەدات لەناو دەمدا، ئەگەر بەباشی تێکنەشکێت خواردنەکان ئەوا لەوانەیە ببێتە هۆی زیادبوونی کێش.

Back to top button