پێنج خووی رۆژانە رێگەری دەکەن لە دابەزینی کێش

کێش دابەزین شتێکی ئاسان نییە، پێویستی بە پلاندان و رەخساندنی کات و هاندان هەیە، ئەگەر دەستت بەو پڕۆسەیە کرد دەبێت ئاگاداربیت کۆمەڵێک خووی خراپ هەن رۆژانە ئەنجامی دەدەیت دەبنە بەربەست بۆ دابەزینی کێشت.

بەگوێرەی بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی”Eatthis” پێنج خوو ئەگەر رۆژانە دووبارەی بکەیتەوە رێگردەبن لەبەردەمتدا بۆ دابەزینی کێش، بەم جۆرە:

١. بێباکانە خواردن دەخۆیت، بەردەوام خواردنی خۆراکەکان وا دەکات ئاگاداری کێشی جەستەت نەبیت و کالۆری زۆر وەربگریت.

٢. وازهێنان و نەخواردنی ژەمێکی خواردن، وا دەکات لە ژەمەکانی داهاتوودا زیاتر خواردن بخۆیت و کالۆری زیاتر وەربگریت لەوەی کە جەستە پێویستی پێیەتی.

٣. خواردنەوە پڕ شەکرەکان زۆر دەخۆیتەوە، ئەو خواردنەوانە بڕێکی زۆر کالۆرییان تێدایە و پڕن لە شەکر، رێگە لە پڕۆسەی کێش دابەزینەکەت دەگرن و مێتابۆلیزمی جەستەت دادەبەزێنن.

٤. پشووی پێویست وەرناگریت، بەپێی توێژینەوەیەک وەرگرتنی خەوی پێویست لەدوای وەرزشکردن یارمەتی جەستەت دەدات خۆی سارێژبکاتەوە.

٥. وەرزش دەکەیت و خواردنی تەندروست ناخۆیت، ئەوە بزانە هەرچەندە وەرزش گرنگ بێت بۆ دابەزینی کێش، لەگەڵیدا خواردنی خۆراکی تەندروستیش ئەوەندە گرنگە، بۆیە ئەنجامێکی باشت دەستنەکاوێت ئەگەر لەگەڵ وەرزشەکەدا خواردنی تەندروست نەخۆیت.

Back to top button