پێنج كەسایەتی كە هەمیشە خانمان سەرنجڕاكێش دەردەخات

لەگەڵ ئەوەی بابەتی سەرنجراكێشانی پەیوەندی بە بیركردنەوەی جیاوازی كەسەكانەوە هەیە، رەنگە ئەو كەسایەتییەی لای یەكێك سەرنجڕاكێشە لای كەسێكی دیكە بەو شێوەیە نەبێت، بەڵام بە گشتی هەندێك كەسایەتی هەیە لە خانمان، كە بەڕاستی سەرنجڕاكێشن. 1. گرنگیدان بە خۆی لەروی جەستەیی و تەندروستییەوە، یان پاكوخاوێنییەوە ئەو خانمانەی بایەخ بە خۆیان دەدەن سەرنجڕاكێشن، هەمیشە رێگەیەك دەدۆزنەوە بۆئەوەی خۆیان دڵخۆش بكەن. 2. خاوەنی بیركردنەوەی ئەرێنی ئەو كەسانەی دنیابینینیان ئەرێنییە و هەمیشە هەوڵدەدەن لایەنە جوانەكەی ژیان ببینن، زیاتر سەرنجڕاكێشن. 3. خۆی بێت ئەو خانمانەی بە سروشتی خۆیانن و لاسایی كەسانی دیكە ناكەوە، هەوڵنادەن وەكو كەسانی دیكە بن، خاوەنی تایبەتمەنی خۆیانن و ئەمەش جوانتری كردون. 4. نەرم و نیان و میهرەبان ئەو خانمانەی هەمیشە حەز بە هاوكاری كەسانی دیكە دەكەن و میهرەبانن بەرامبەر بە هەموان، دڵێكی جوانیان هەیە و وزەی ئەرێنی بە چواردەورەكەیان دەبەخشن. 5. متمانەبەخۆبون ئەو خانمانەی متمانەیان بە خۆیان هەیە، لە زمانی جەستەیاندا رەنگ دەداتەوە، كە بە رێكی دەوەستن، تەماشای چاوی بەرامبەرەكەیان دەكەن و بە تۆنی دەنگی خۆیان دەدوێن، ئەمەش لە چاوی كەسانی چواردەوریان سەرنجڕاكێشیان دەكات.

Back to top button