پێنج لیژنە كار لەسەر چاكسازی هێزی پێشمەرگە دەكەن

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە وەزارەتی پێشمەرگە پرۆسەی چاكسازی بەردەوامە و پێنج لیژنە كار لەسەر چاكسازییەكان دەكەن و بەردەوام دەبن تا كۆتایی پێ دێت.

لیوا قارەمان كەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە لەبارەی چاکسازیەکانی کابینەی نۆیەم تایبەت بە وەزارەتی پێشمەرگە رای گەیاند “لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێنج لیژنە پێك ھێندراون و كار بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی چاكسازی دەكەن، كە ھەر لیژنەیەك لەوانە لە بوارێكدا كار دەكات و بەردەوامن لە كاركردن”.

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێم گوتیشی، لیژنەكان لە ئەنجامدانی چاكسازی لە ھەموو بوارەكاندا ھەنگاوی باشیان ناوە و، بەردەوامیش دەبن تاوەكو چاكسازی لە سەرجەم بوارەكان بە تەواوی ئەنجام دەدەن و كارەكانی خۆیان تەواو دەكەن.

هەروەها دەشڵێ، ئەو لیژنانە لە ھەموو سێكتەر و بوارەكاندا چاكسازی ئەنجام دەدەن، ئەمەش لە چوارچێوەی یاسای چاكسازیدایە.

Back to top button