پێکهاتەکان لەگەڵ یوئێن کۆ بوونەوە

نوێنەرێکی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ نوێنەری پێکهاتەکان لە حکوومەت و پەرلەمان لەگەڵ یوئێن کۆ بووینەوە لەبارەی کۆتای پێکهاتەکان لە هەڵبژاردن و جەختمان کردەوە، پێویستە پێکهاتەکان خۆیان بڕیار لەبارەی کورسیی کۆتا بدەن نەک لایەنەکانی دیکە.

محەمەد ئیلخانی ڕایگەیاند: ”ئەمڕۆ نوێنەری پێکهاتەکان لە حکوومەت و پەرلەمان لەگەڵ یوئێن کۆ بووینەوە، کە پێشتر یوئێن پێشنیارێکی کردبوو و ئێمە پێی ڕازی بووین، کە هەڵبژاردنی پێکهاتەکان یەک بازنە بێت، بەڵام دواتر پێشنیارێکی نوێیان کردبوو کە کورسییەکی تورکمان بدرێتە پارێزگای سلێمانی، ئێمە ئەوەمان ڕەت کردەوە.”

نوێنەرەکەی تورکمان، محەمەد ئیلخانی، ڕوونیشی کردەوە: ”لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا یوئێن باسی لەوە کرد ئەوەی ئێمە تەنها ڕاسپاردەیە و ئێمەش جەختمان لەسەر یەک بازنەیی بۆ پێکهاتەکان کردەوە و ناکرێت لە بەرژوەندیی لایەنێک بڕیار لەجیاتی پێکهاتەکان بدرێت و پێکهاتەکان خۆیان بڕیار لەبارەی کورسیی کۆتا دەدەن نەک لایەنەکان.”

Back to top button