پەرلەمانتارانی عیراق لە دەنگدانیان بە یاسای هەڵبژاردن پەشیمان دەبنەوە

هۆشیار عەلی – خۆر
زۆرینەی کوتلەکانی پەرلەمانی عیراق بە دەنگدانیان بە یاسایی هەڵبژاردن و بچوککردنەوەی بازنەکان بۆ ناحیە و قەزاکان پەشیمان بوونەتەوە، پەرلەمانتارانی کوردیش لەگەڵ ئەوەدان پارێزگاگان یەک بازنەی هەڵبژاردن بن نەک قەزاو ناحیەکان.
حوسێن هینداوی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردن رایگەیاند، بەشێکی زۆر لەو کوتلە سیاسییانەی دەنگیان بە یاسای نوێی هەڵبژاردنەکان دابوو، ئێستا پاشگەزبوونەتەوە و داوای هەموارکردنەوەی یاساکە دەکەن.
گوتیشی: کوتلە سیاسییەکان داوا دەکەن، ئەو ماددەیەی تایبەتە بە بازنەی هەڵبژاردن هەمواربکرێتەوە. ژمارەی بازنەکان کەمبکرێنەوە، یاخود کار بە یاساکەی پێشوو بکرێت، کە هەر پارێزگایەک وەکو یەک بازنە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرا.
ھەر لەو بارەوە، بەدر زیادی، پەرلەمانتار لە كوتلەی سائیرون رایگەیاند، زۆربەی لایەنەكان دژی دابەشکردنی چەند بازنەیەکی هەڵبژاردنن
د،بەهار مەحموود، پەرلەمانتاری گۆڕان لە بەغدا لەمبارەوە رای گەیاندوە، لایەنە کوردستانیەکان پێیانوایە بچوککردنەوەی ئەو بازنانە بە زیانی کورسیەکانی کورد دەبێت، لەبەرئەوە لەگەڵ ئەوەداین کە پارێزگاکان بازنەی هەڵبژاردن بن.

Back to top button