پەرلەمانتارێك: ناردنی موچە و بودجەی هەرێم پەیوەندی بە هەناردەی نەوتەوە نییە

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، ناردنی بودجەی هەرێم پەیوەندی بە هەناردەی نەوتەوە نییە، دەبێت موچە و بودجەی هەرێم بە تەواویی لە لایەن بەغدادەوە رەوانە بكرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی بە میدیای حزبەكەی وتووە، ناردنی بودجە و موچەی هەرێمی كوردستان پەیوەندی بە هەناردەی نەوتەوە نییە، بەو پێیەی هەرێم ئامادەیی خۆی دەربڕیوە كە نەوت رادەستی بەغداد بكاتز
وتوشیەتی، گرفتەكە بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتەوەیە لەنێوان عیراق و توركیا و لە 25ی ئازاری ئەمساڵەوە كە هەناردەی نەوت راگیراوە بەغدا پابەندییە داراییەكانی هەرێم دەكەوێتە ئەستۆ.
نەرمین مەعروف رونیشیكردووەتەوە، ئەگەر هەناردەی نەوت دەستپێنەكاتەوە دەبێت هەرێم نەوتەكە رادەستی بەغداد بكات و پێویستی ناوخۆی پێبڕبكرێتەوە، دوای دەركردنی رێنمایی پێویست بۆ یاسای بودجە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دەبێت لەم مانگەوە حكومەتی عیراق موچە و بودجەی هەرێم بە تەواویی بنێرێت.

Back to top button